ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاند كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گرژی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ داوای لێبوردنیان نه‌كردووه‌ و پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

جەستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وان پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ له‌و ره‌خنانه‌ی به‌ هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌و وڵاته‌یان گرتبوو.

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كریستیا فریلاند له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژی ئه‌نجامداوه‌.

جه‌ستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ حكوومه‌تی سعوودیه‌ كردووه و داوای لێبوردن یاخود پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و ره‌خنانه‌ی به‌ هۆی ده‌ستبه‌سه‌كردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ سعوودیه‌یان گرتبوو به‌شێك نه‌بووه‌ له‌ گفتوگۆكان.