ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێناس گەرمیانی

بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین شەش كەس كوژران كە پێنجیان چەكداری حەشدە شەعبین وئەوەی دیكەیان رۆژنامەنووسێكی جەنگییە لە ناوچەكە.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو رایگەیاند، كەسێكی خۆكوژ لە گوندی زێدەری سەر بە شارۆچكەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆی بە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوەو بەو هۆیەشەوە شەش كەس كوژران وژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

ناوبراو راشیگەیاند، یەكێك لە كوژراوەكان ڕۆژنامەنووسێكی سەربازییە بە ناوی عیسا عەبدولرەزاق ودوای ئەو ڕووداوەش شوێنەكە لە لایەن هێزە تەناهییەكانەوە كۆنترۆڵ كراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە كوێزرانەوە بەمەبەستی چارەسەركردنیان.