ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دادگای تێهەڵچونەوەی سیئۆل سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشوی كۆریای باشوردا سەپاند.

دوای ئاشكرابوونی لە تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی و هەبوونی پەیوەندی بە ژمارەیەك گروپی بازرگانی گەورەی وڵاتەكەی و وەرگرتنی بەرتیل لێیان، دادگای تێهەڵچوونەوەی سیئۆل سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەر پارك گیون هی سەرۆكی پێشوی كۆریای باشور سەپاند.

پێشتر دادگای باڵای سیئۆل سزای 24 ساڵ زیندانی بەسەر پارك گیون هی دا سەپاندبوو بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی و بەدەستهێنانی پارە بەشێوەی نایاسایی، بەڵام نوێنەری داواكاری گشتی داوای توندكردنی سزاكەی كرد.

پارك گیون هی یەكەم ژنە كە پۆستی سەرۆكی وڵاتەكەی وەرگرتووە و دوای خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دژی گەندەڵییەكانی ئەو سەرۆكە، ساڵی 2017 دەستگیركراو دادگاییكردنی دەستیپێكرد.