ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وه‌زیری ئابووریی و دارایی ئێران، دوای لێپرسینه‌وه‌ی لەلایەن په‌رله‌مانی وڵاته‌كەیەوە، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

له‌و ده‌نگدانه‌دا 121 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌ مانه‌وه‌ی كه‌رباسیان دا و 137 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش داوای دوورخستنه‌وه‌ی مه‌سعود كه‌رباسیان وه‌زیری ئابووریی و دارایی ئێرانیان له‌ پۆسته‌كه‌ی كرد.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا مه‌سعود كه‌رباسیان به‌رپرسیاركرا به‌ ئیداره‌نه‌دانی قه‌یرانی ئابووریی وڵات، نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی چاودێری و شه‌فافیتی دارایی گونجاو.

لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌رباسیان به‌ واژووی 33 په‌رله‌مانتار كه‌ 19ی ئەم مانگە پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.