ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتگیری وڵاتەکەی لە ھەموو بوارەکاندا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان ھەردوو وڵاتدا بۆ عێراق دووپاتکردوە.

 سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق چاویکەوتووە بە دوگلاسس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و باسی گەشەپێدانی ھاوکاریەکانی نێوان ھەردوو وڵات و گەلیان کردوە.

سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو دیدارەدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەش قسەیان لە بارەوە کراوە.

بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستوەتەڕوو، فوئاد مەعسوم سوپاسی ئەمریکا کردوە بۆ بەردەوامی  پشتگیرییەکانی بۆ وڵاتەکەی و جەختیکردوەتەوە کە پەرلەمانی ھەڵبژێردراو لە کاتی دەستوری و یاسایی خۆیدا کۆدەبێتەوە.