ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

په‌رله‌مانی ئێران دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ دایه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و پێنج پرسیاره‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی كرا وه‌ڵامی چوار پرسیاریان به‌لای په‌رله‌مانتانه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراو نه‌بوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئابی 2018، ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ركۆمار سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان، له‌ كۆی پێنج پرسیاری په‌رله‌مانتاران كه‌ وه‌ڵامی چوار پرسیاریان به‌لای په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراو نه‌بووه‌.

ئه‌و پرسیارانه‌ تایبه‌ت بوون به‌ سه‌ركه‌وتوونه‌بوونی حكومه‌ت له‌ كونتڕۆلی قاچاخی شه‌مه‌ك و دراو، ڕێژه‌ی زۆری بیكاری، بارودۆخی بانكه‌كان و درێژه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر بانكه‌كان، هه‌ره‌سهێنانی ئابوری .

به‌وهۆیه‌وه‌ په‌رله‌مان بڕیاریدا كه‌ ئه‌و پرسه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ریی.