ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە شاری رەمێلای سێیەمین کۆنگرەی تەڤدەم لە ژێر ناوی"ئازادی بە سەرکەوتن بە دەستدێت" لە شاری رمێلانی سەر بەکانتۆنی قامیشلۆ لە ھەرێمی جزیرە بەسترا.

رۆژی دووشەممە 27ی ئابی 2018 لە سێیەمین کۆنگرەی تەڤدەم دا، "زەلال جەگەر و غەریب حەسۆ" وەک ھاوسەرۆکی نوێی" تەڤدەم ھەڵبژێردران. 

کۆنگرەگە بە بەشداری نوێنەری حزبە سیاسییەکانی خۆرئاوا و باکوری سوریا و چەند کەسایەتیەکی سەربەخۆ سازکرا، دوای ھەڵسەنگاندنی کارەکانی "تەڤدەم"کۆنگرە راگەیەندراوی کۆتایی بڵاوکردەوەو بەپێی راگەیەندراوەکەش"زەلال جەگەر و غەریب حەسۆ" وەک ھاوسەرۆکی نوێی"تەڤدەم"لەجێگەی "ئاسیا عەبدوڵا و ئاڵدار خەلیل"ھەڵبژێردران.