ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕێناس گەرمیانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین هاوڵاتییەكی عەرەب گیانی لە دەستدا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لە ناوچەكەوە دەست (ڕێگای كوردستان) كەوتووە لە شارۆچكەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگردا تەقیوەتەوە وبەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەكی عەرەب بە ناوی محەمەد نوری گیانی لە دەستدا وسێ‌ براشی برینداربوون.

هەر بە پێی زانیارییەكان دوای ئەو ڕووداوە هێزە تەناهییەكان شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆداوە وبریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە بەمەبەستی چارەسەركردن.