ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت، داعش لە ئێستادا تەنها ٢%ی ئەو ناوچانەی بەدەستەوە ماوە كە لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا كۆنترۆڵیكردبوون.

رۆژی چوارشەممە 29ی ئابی 2018 جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا رایگەیاند، دەبێت بەر لەوەی هێزەكانی ئەمریكا سوریا جێبهێڵن داعش لەناوببرێت و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە خۆجێییەكان بكرێت.

وەزیری بەرگری ئەمریكا راشیگەیاند، دەبێت وتووێژەكانی جنێڤ، ئەوەی لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەچن چالاكبكرێنەوە بە ئاڕاستەی كۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا.