ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ئامانجی ئەمەریكا مسۆگەركردنی كۆتاییهێنانی دەسەڵاتەكانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریایە و سێ مەرجی بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكراكردووە.

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن رایگەیاند، "ئامانجمانە ئاڵۆزی سوریا لە چوارچێوەی پڕۆسەی ژنێڤدا چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی گەلی سوریا خۆی بتوانێت حكومەتێك هەڵبژێرێت كە بەشار ئەسەد سەرۆكایەتی نەكات ".

ماتیس راشیگەیاند، "پێویستە هیچ داهاتوویەكی بەشار ئەسەد لە هەر چارەسەریەكی سوری لە داهاتوودا نەبێت".

وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئاشكراشیكرد، سێ مەرجیان بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا هەیە و وتی، "لەناوبردنی داعش و راهێنانی هێزی چەكداری خۆجێی و مەرجی سێیەمیش پێویستی كاراكردنی پرۆسەی ژنێڤە بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزی سوریا".