ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ڕوسیا لەگەڵ عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە و، ڕاوێژکارێكی ڤلادمیر پوتین، كاتی كۆبوەوەكە ئاشكرا دەكات.

یوری ئوشاکۆڤ ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ و لەمیانی بەڕێوەچوونی لوتکەی ڕوسیا و ئێران و تورکیا لە تاران، ڤلادمیر پوتین لەگەڵ عەلی خامنەئی کۆببێتەوە.

ئەو راوێژكارەی پۆتین وتیشی، جگە لەو کۆبوونەوەیە ڤلادمیر پوتین کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ هەریەکە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدەدات.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندیی دوولایەنە و بارودۆخی سوریا تاوتوێ دەکرێت.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕوسیا دەشڵێت، دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی سێ لایەنەی مۆسکۆ و تاران و ئەنقەرە، بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاودەکرێتەوە.