ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بوودجه‌ و پلاندانان لە په‌رله‌مانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران به‌درێژایی 16 ساڵ به‌ هۆی كۆمپانیای نه‌وتی تۆتاله‌وه‌ 80 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

رۆژی سێشەممە 11ی ئەیلولی 2018 حوسه‌ین عه‌لی حاجی ده‌لیگانی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بوودجه‌ و پلاندانان لە په‌رله‌مانی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ تۆتال گرت كه‌ له‌ ساڵی 2012دا به‌ هۆی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا له‌و وڵاته‌ كشایه‌وه‌ و دوای رێککەوتنی ئەتۆمی كه‌ له‌ ساڵی 2015دا له‌ نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک واژووكرا دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ بازرگانی و گوتی: "ئێران به‌درێژایی 16 ساڵ به‌ هۆی كۆمپانیای نه‌وتی تۆتاله‌وه‌ 80 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌".

ده‌لیگانی راشیگه‌یاندووه‌، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ زۆرجار هاتووه‌ته‌ ئێران و رۆیشتووه‌ دووچاری هیچ زیانێك نه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌بێ ماوه‌ سه‌رله‌نوێ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ واژووكردووه‌".

کۆمپانیای فەڕەنسی بۆ نەوت و گازی سروشتیی تۆتال ئاشکرایکرد بە هۆی سزا نوێیەکانی ئەمریکاوە لە کێڵگەی گازی سروشتی پارسی باکوور لە کەنداو، دەکشێتەوە.