ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی ئەمریكا لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر باڵیۆز و کونسوڵخانەکانی لە خاکی عێراق ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئێران بە بەرپرسیار دەزانن لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەر هاووڵاتیان و بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراقدا.

ھەر لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە: لە چەند رۆژی رابردوودا بینەری چەندین ھێرشی مەترسیدار بووین لە عێراقدا، لەوانەش ھێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسڕە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئەمەش لەکاتێکدا ئێران هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ بەرگرتن لەو هێرشانە کە لایەنە نزیکەکانی ئێران ئەنجامیانداوە و تاران هاوکاریی دارایی و لۆجیستییان دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو بارەگای هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان (حدك) و حزبی دیموکراتی ئێران (حدکا) لە کۆیە لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەك بۆردومان کران و بەو هۆیەشەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦ی تریش بریندارن.