ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بانكی رافیده‌ین لە عێراق سولفه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ پێنج هه‌زار خانه‌نشین دابه‌ش ده‌كات.

رۆژی چوارشەممە 12ی ئەیلولی 2018 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی رافیده‌ینی عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، " سولفه‌ به‌سه‌ر پێنج هه‌زار و 725 خانه‌نشین دابه‌ش ده‌كرێت".

هەر لەراگەیەندراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، " ئه‌و سولفه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی رێكاری ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی كورته‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ناوی هاتووه‌ته‌وه‌".

له‌سه‌ر بڕی سوڵفه‌یه‌ش بانكی رافیدەین ئاشكرایكردووە، " بڕه‌كه‌ی سێ بۆ حه‌وت ملیۆن دیناره‌".