ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد ناکۆکییەکانیان وەلاوە نێن و خۆیان یەکبخەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و گروپە توندڕەوەکان.

جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل دوێنێ لەگەڵ سەرۆکانی ئەرکانی سوپای وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە کوەیت کۆبووەوە و ڕایگەیاند، کارە ناسەقامگیرییەکانی ئێران و ڕێکخراوە توندڕەوەکان دوو هەڕەشەی بەردەوامن لە ناوچەکەدا.

ڤۆتێل دوپاتیکردەوە کە دەبێت ئەم وڵاتانە تواناکانیان بەهێز و یەکبخەن و لە هەموو بوارێکدا پەرە بەخۆیان بدەن لە پـێناو ئاسایشی نەتەوەییان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردەوە ئەمریکا دەستبەرداری ناوچەکە و هاوبەشەکانی نابێت و وتیشی "ئاستی بایەخدانی فەرماندەیەتی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە ناوچەکە نەگۆڕاوە.

بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابورییانەی ئەمریکا خستوونیەتیە سەر ئێران، لە ئێستادا گرژییەکی زۆر لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و ئەمریکا بەردەوام ئێران بە هۆکاری ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆمەتبار دەکات.