ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتیی ئەوروپا بەفەرمی ناوی بانکی ناوەندیی عێراقی لە لیستی سزاکان لابرد.

رۆژی پێنجشەممە 13ی ئەیلولی 2018 بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، یەکێـتیی ئەوروپا بەرەسمی ناوی عێراقی لە لیستی ئەو سزایانە دەرھێناوە کە یەکێتییەکە بەسەر ژمارەیەک دەزگادا سەپاندویەتی.

لە راگەیەندراوەكەی بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو سزایانە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بەسەر کۆمەڵێک دەزگای دارایی عێراقدا سەیپێندراون و لە نێویشیاندا بانکی ناوەندیی ھەبووە.