ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەهۆی ناکۆکی و رێکنەکەوتنی لیستە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق، لەسەر پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، هەڵبژاردنی دوێنێ دواخرا بۆ ئەمڕۆ و بڕیارە نیوەرۆی ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت.

دوێنی شەممە ١٥ ی ئەیلول سونەکان بوون بەچەند بەش و بەربژێرێکەوە، بەڵام لە ئەنجامدا بەدەنگی پەرلەمانتاران محەمەد حەلبوسی لە سوننە بە سەرۆک و حەسەن کەریم لە شیعە وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران، بەڵام جێگری دووەم کە پشکی کوردە، بەهۆی هەبوونی سێ بەربژێرەوە کەس لەو کاندیدانە نەیاتوانی لە نیوە زیاتر بهێنێت.

هەر بۆیە بڕیاردرا کۆبوونەوەی دوێنێ بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەم دوابخرێ‌ بۆ ئەمڕۆ ١٦ ی ئەیلول.

دوێنی د. بەشیرحەداد توانی ١٥٢ دەنگ بەدەست بهێنیت، ئەحمەدی حاجی رەشید توانی ٤٥ دەنگ بەدەستبهێنێت، هەرچی موسەننا ئەمینە توانی ٢١ دەنگ بەدەستبهێنێت.