ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح له‌ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كشانەوەی خۆیی بەفەرمی راگەیاند.

رۆژی سێشەممە 18ی ئەیلولی 2018 هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق راگەیاند. جەختیکردەوە، بە راوێژکردن لەگەڵ کورد کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکەن.

عامری راشیگەیاند، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کەسێکی سەربەخۆبێت و جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت و پارە و سامانی وڵاتانی کەنداو و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو سەرکەوتوو نەبوون.