ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێناس گەرمیانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باشوری شارۆچكەی خورماتوو دوو چەكداری حەشدی شەعبی بەسەختی بریندار دەبن.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە(رێگای كوردستان)ی راگەیاند، لە سەر ڕێگەی سەرەكی خورماتوو- بەغداو نزیك شارەدێی ئامرلی بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوەو بەو هۆیەشەوە دوو چەكداری حەشد بە سەختی برینداربوون.

ناوبراو راشیگەیاند، دوای ئەو رووداوەش هێزەكانی حەشد ناوچەكەیان گەمارۆدا وهەردوو بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە بەمەبەستی چارەسەركردن.