لەکاتی بەڕێوەچوونی نمایشی سەربازی بەبۆنەی هەفتەی بەرەوانی پیرۆز لە ئێران، هێرشكرایه سهر نمایشێكی سهربازی له شاری ئههوازی ئێران و ههشت سهرباز كوژراون.
ئهمڕۆ شهممه 22ی ئهیلول تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردۆتەوە، هێرشبەرەکان تەقەیان لە نمایشە سەربازییەکە کردووەو بەهۆیەوە هەشت سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون. دوو کەسیش لە هێرشبەرەکان کوژراون.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتیشی: "هێرشبەرەکان لە پشتی سەکۆی نمایشەکەوە تەقەیان کردووە خەڵکێکی زۆر بوونەتە قوربانی" بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر هێرشەکە ئاشکرابکات.