ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، رایگەیاند:وڵاتەکەی چاوەڕێ دەکات نەخشەڕێگای مەنبەج بەو شێوەیە جێبەجێ بکرێت کە پلانی بۆ دانراوە. 

(ئیبراھیم کالن) لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "نەخشەڕێگای مەنبەج رێککەوتنێکی گرنگە، ئەنقەرە پابەندە پێیەوە و ئەوەی پێویست بکات ئەنجامیدەدەن، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا بەردەوامە لە ھاوکاری یەپەگە، ئەوەش بۆ ئەنقەرە سەرچاوەی نیگەرانییەکی جدییە." 

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رونیشیکردەوە، بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیان کە پێیان گەیشتووە، لە مانگی رابردوو نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ بارھەڵگری چەک و تەقەمەنی و ئامێر و پێداویستی سەربازی لە دەروازەی سمێلکای سەر سنووری سوریا-عێراقەوە رەوانەی خۆرئاوای کوردستان کراون و لە جبەخانەکانی ئەمریکا لە (ھاراب ئشک و چەلەبەی و عەین عیسا) لە نزیک کۆبانێ ھەڵگیراون.