ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب ـ خانه‌قین

 

شه‌وی ڕابردوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، موڵگه‌ و باره‌گاكانی چه‌ته‌كانی داعشیان له‌ سنوری خانه‌قین بۆردومان كردو به‌ پێی زانیارییه‌كان شه‌ش چه‌ته‌ كوژراون .

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست ڕێگای كوردستان كه‌وتووه‌ هاتووە، شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوپای عێراق، له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین، بۆردومانی موڵگه‌ و باره‌گاكانی چه‌ته‌كانی داعشیانكرد .

ئه‌م بۆردومانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش، دوای ئه‌و جموجوله‌ زۆره‌یان دێت، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین ده‌ستیان به‌ كوشتن و سه‌ربڕین و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو كردووه‌ . 

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژراون و چه‌ند ماتۆڕسكیلێك تێكشكێنراون .