وەزارەتی ئیتیڵاعاتی ئێران بڵاویکردەوە ٢٢ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان و هاوکارییکردنی هێرشە چەکدارییەکەی شاری ئەهواز سەربە پارێزگای خوزستان، دەستگیرکراون.
رۆژی سێشەممە 25ی ئەیلولی 2018 لە راگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی ئیتیڵاعاتی ئێران بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ناسنامەی ئەو پێنج کەسەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە دەستنیشانکراوە، هاوکات لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر یەکێک لە شانە نووستووەکان، ٢٢ کەس دەستگیرکراون کە لە هێرشەکە تێوەگلاون و هاوکاریی هێرشکارەکانیان کردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشکراوە، لە میانی دەستگیرکردنی ٢٢ کەسەکەدا تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازیی دەستی بەسەردا گیراوە.