ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێناس گەرمیانی

لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین سەربازێك كوژرا.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە (ڕێگای كوردستان)ی رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕوپێكدادان لە نێوان سوپای عێراق وچەكدارانی داعش لە ناوچەی متێبیجەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین سەربازێكی سوپای عێراقی بە ناوی ئەحمەد سامی عەبدولواحید كوژراو دوو سەربازی دیكەش برینداربوون.

فایەق راشیگەیاند، دواتر چەكدارانی داعش پاشەكشەیان كرد لە ناوچەكەو هەڵهاتن ولە لایەن هێزەكانی سوپای عێراقیشەوە بریندارەكان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردن.