ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادە نییە دەستلەکاربکێشێتەوە، و دەڵێت حکومەت بەردەوام دەبێت لەسەر بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی تا ئەو کاتەی حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنرێت. 

عەبادی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: ئەو بانگەوازانەی کە لەوبارەیەوە ئاڕاستەی دەکرێن پاڵنەری سیاسیان لەپشتەوەیە و ھیچ بنەمایەکی دەستورییان نییە. 

وتیشی: کەسانێک ھەن کار دەکەن بۆ تێکدانی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن و یاسادانان.