سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا رایدەگەیەنێت، ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سووریا گۆڕاوه و خۆشحاڵن به‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فهڕهنسادوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له میانی 73ـه‌مین كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ماكرۆن وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ماكرۆن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی 73ـه‌مین كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كرد كه له ژمارەیەک بابه‌تدا هاوڕانه‌بوون، به‌ڵام له ژمارەیەکی دیکەدا پێشوه‌چوون هه‌بووه و گوتی: "سه‌باره‌ت به سووریا ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی گۆڕاوه. خۆشحاڵم به‌وه".
ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ ئاگاداره له پێویستی به‌په‌له‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ ئیدلب و له‌گه‌ڵیدا هاوڕابوون له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له سووریادا چاره‌سه‌ر سیاسییه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌باره‌ی چاكسازی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن له سووریا ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی هه‌یه، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بۆچوونیان جیاوازبووه.
ماکرۆن باسی لەوەشکرد کە خوازیارە بە مەبەستی دابەزاندنی ئاستی گرژییەکان لە ناوچەکە، چارەسەرێک بۆ بابەتی ئێران بدۆزرێتەوە.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا جەختی لەوەشکردەوە کە بە مەبەستی مانەوەی ئێران لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا، یەکێتیی ئەورووپا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ماوەی چەندین مانگە کاردەکەن.