سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێست نیشانده‌دات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ لە 73یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی، "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌متر له دوو ساڵدا، حكوومه‌ته‌كه‌م له‌مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا، به‌نزیكه‌یی له‌هه‌موو حكوومه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتنی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه".
تره‌مپ باسی له دانوستانی ئه‌تۆمی كرد له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و وتی، "ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور كیم و هه‌نگاوه بوێرانه‌كانی بكه‌م".
ناوبراو راشیگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی كۆریای باكوور به‌ته‌واوی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامده‌بن له‌جێبه‌جێكردنی سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تراژیدیای سووریاشی به ئازاری ده‌روونی ناوبرد و هۆشداریی دایه رژێمی ئه‌سه‌د له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه.
تره‌مپ هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌مریكا هه‌ڵوێست نیشانده‌دات.