ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی دوورگەی سولاوێسی ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٨ کەس و ٣٥٦ کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "پاش بومەلەرزەکە تسونامیکەی بەهێز لە کەناراوەکانی دوورگەکەی داوە و بەهۆیەوە چەندین لاشەی قوربانیان لە کەناری دەریاکە ماونەتەوە.

بەرپرسێکی حکومەتی ئەندەنوسیا بە ئاژانسەکەی وتووە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەزاران خانوو و نەخۆشخانە و قوتابخانە و مارکێت و پرد ڕووخاون و چەندین قوربانی لێکەوتوەتەوە.

شەوی ٢٨-٩-٢٠١٨، بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر دوورگەی سولاوێسی ئەندەنوسیای ھەژاند و بەدوایدا تسونامیەکی بەهێز بە بەرزی ٩.٨ فیت ڕووی لە دوورگەکە کرد.