وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌پارێزگای به‌سره هاته‌ده‌نگ و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕونیده‌كاته‌وه، عیراق پابه‌نده به‌پاراستنی نێرده‌و وه‌فده دیبلۆماسیه‌كان.
دوێنێ 28ی 9ی 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منییه‌وه، بڕیارماندا به‌داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌پارێزگای به‌سره"، هه‌روه‌ها داواشی له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌و ڕونیكرده‌وه، حكومه‌تی عیراق نیگه‌رانه له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی واشنتۆن و پابه‌ندیشه به‌پاراستنی نێرده‌و وه‌فده دیبلۆماسیه‌كان.
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، "حكومه‌تی عیراق سوره له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه دژی وه‌فدو نێرده دیبلۆماسیه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی دیبلۆماسی و ئه‌خلاقیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هیچ كات دۆخی ئه‌منی پارێزگای به‌سره به‌و شێوه‌یه نییه كه ئه‌مریكا بڕیاری له‌و جۆره بدات.