ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە، بومەلەرزەیەک پارێزگای کرماشانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان ھەژاندوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.

 

 سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە پلەی ٥.٤ بە پێوەری رێختەر بووە و  کاتژمێر ٣ و نۆزدە دەقیقەی ئەم بەیانییە بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتەروویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە بە قوڵی ٨ کیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوییەوە بووە و چەقەکەی لە ھێڵی پانی ٣٤.٦٠ باکور و ھێڵی درێژی ٤٦.٢٦رۆژھەڵات بووە.

سەنتەرەکە ئەوەشی خستەروو، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بومەلەرزەیە ئاشکرا نەکراوە.

 

ھەروەک بومەلەرزەکە لە پارێزگای ھەڵەبجە (٦٧ کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای کرماشان)لە ھەرێمی کوردستان ھەستی پێکراوە  و ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.