سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە، بومەلەرزەیەک پارێزگای کرماشانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان ھەژاندوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە پلەی ٥.٤ بە پێوەری رێختەر بووە و کاتژمێر ٣ و نۆزدە دەقیقەی ئەم بەیانییە بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتەروویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە بە قوڵی ٨ کیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوییەوە بووە و چەقەکەی لە ھێڵی پانی ٣٤.٦٠ باکور و ھێڵی درێژی ٤٦.٢٦رۆژھەڵات بووە.
سەنتەرەکە ئەوەشی خستەروو، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بومەلەرزەیە ئاشکرا نەکراوە.
ھەروەک بومەلەرزەکە لە پارێزگای ھەڵەبجە (٦٧ کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای کرماشان)لە ھەرێمی کوردستان ھەستی پێکراوە و ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.