ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق کۆی رێژەی هەناردەکراوی نەوت و داهاتەکەی بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو ئاشکرا کرد.

رۆژی دووشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2018 عاسیم جیهاد وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق رایگەیاند، کۆی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو گەیشتوەتە ١٠٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٢٢ بەرمیل بووە.

عاسیم جیهاد راشیگەیاند، ئەو نەوتە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەراست و باشوری عێراقەوە هەناردە کراوان.

وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق بڕی داهاتی ئەو نەوتە فرۆشراوەی خستەروو "داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە ٧ ملیار و ٩١٢ ملیۆن و ٥٧١ دۆلار بووە".

جیهاد ئەوەشی خستەروو، تێکڕای نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە گەیشتوەتە ٣ ملیۆن و٥٦٠ بەرمیل وتێکڕای نرخی فرۆشراوی هەر بەرمیلێکیش ٩١ دۆلار و٧٤ سەنت بووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سۆنگەی باوەڕبوونی وەزارەتی نەوتەوە بە ئاگاداربونی گەلی عێراق لەسەر پرۆسەکانی هەناردەکردن و داهاتی بەدەستهاتووی نەوت مانگانە بە راپۆرت بڵاوی دەکاتەوە.