ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەزگای ئاماری حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن کەس.

رۆژی دووشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2018 دەزگای ئاماری حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە ٣٨ ملیۆن و ١٢٤ هەزار و ١٨٢ کەس.

دەزگاكە ئەوەشی خستووەتەروو، لەو ژمارەیە ٨ ملیۆن کەسی لە بەغداد نیشتەجێن و پارێزگای موسەناش کەمترین ڕێژەی دانیشتوانی هەیە.

دەزگای ئاماری حكومەتی عێراق ئەوەش روونکردۆتەوە، لەو ژمارەیە ١٩ ملیۆن و ٢٦١ هەزار و ٢٥٣ نێرن کە دەکاتە ٥١% و ١٨ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٩٢٩ یان مێن کە دەکاتە ٤٩% .

دەزگای ئاماری عێراق راشیگەیاند، لە دوای بەغداد پارێزگای ئەنبار دێت وەک دووەم گەورە پارێزگا لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە و ١٠% ژمارەکە پێکدێنێت.