ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ كاتژمێر ١:٠٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

بڕیاربوو شەوی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ.

به‌پێى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار له‌ هۆڵى په‌رله‌مان ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌ كاندیده‌كان ئه‌و رێژه‌یەیان به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا له‌ قۆناغى دووه‌مدا سه‌رۆك كۆمار به‌ ده‌نگى زۆرینه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.