ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق، سه‌ركۆماری تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كه‌سایه‌تی شیعه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپارد.

پێویسته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی بناسێنێ.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌رده‌می سه‌ركۆماری جه‌لال تاڵه‌بانی، جێگری سه‌ركۆمار و دواتر له‌ كابینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه‌.