ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری نەوتی عێراق بەدووری دەزانێت لەمکاتەدا پێداچوونەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بکرێت.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک بەھیچ جۆرێک پێداچوونەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە ناکەن و لە ئێستادا کار بە بڕیارەکانی پێشووی ئۆپیک ناکرێت.

لێدوانەکەی جەبار لعێبی لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان، لەسەرو ٨٤ دۆلارە و ئەمریکاش بەنیازە مانگی داھاتوو گەمارۆ ئابورییەکانی سەر ئێران لەبواری کەرتی نەوت بخاتە جێبەجێکردنەوە