ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕێناس گەرمیانی

ئەمڕۆ شەممە 6/10/2018 بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی فەرمانبەرانی پاڵاوگەی نەوتی سینیەی سەر بە شارۆچكەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقییەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە شوێنی ڕووداوەكە دەست (ڕێگای كوردستان) كەوتوون بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 6/10/2018 لە سەر پردی هۆندای لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلی فەرمانبەرانی پاڵاوگەی نەوتی سینیەی سەر بە شارۆچكەی بێجی ڕوویداو بەو هۆیەشەوە فەرمانبەرێك كوژراو سێ‌ فەرمانبەری دیكەش برینداربوون.

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە دوای ئەو ڕووداوە هێزە تەناهییەكانی ناوچەكە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەوبریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە بەمەبەستی چارەسەركردن ودەستییان بە گەڕان وپشكنین بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو كردەوە تیرۆرستییەدا كردووە بەمەبەستی دۆزینەوەیان ودەستگیر كردنیان.