ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد

بۆیەكەمجار و لە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراو و جیاوازدا، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دیالە هۆشداری دەدا بە پۆلیسە قەڵەوەكان دەبێ خۆیان لاواز بكەن، ئەگینا رێ و شوێنی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەر.

غالب عەتیە وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2018، بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند، لەلایەن لیوا فەیسەل عەبادی بەرێوەبەری پۆلیسی دیالەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە تەواوی پۆلیسەكانی سەربە بەرێوەبەرایەتیمان ئەوانەی كەقەڵەون دەبێ خۆیان لاواز بكەن.

ناوبراو وتیشی،" قەڵەوی كاریگەری دەبێ لەسەر ئەنجامدانی ئەركەكانی پۆلیس لەپاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئێشكگرتن.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دیالە رونی كردەوە، " لەسەر بڕیاری ماوەیەك بە پۆلیسە قوڵەوەكان دەكرێ بۆ ئەوەی خۆیان لاواز بكەن دواتر رێ و شوێنی دیكە بەرامبوریان دەگیرێتەبەر.