ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق جەختدەكاتەوە، بەغدا بەردەوامە لە ناردنی 317 ملیار دینارەكەی موچەخۆرانی هەرێم و تا 20ی ئەم مانگە دەگاتە هەرێم.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ كێشەیەك لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییەو ئەم مانگەش بەهەمان شێوەی مانگەكانی ڕابردوو ڕەوانە دەكرێت و بەردەوامیشی پێدەدرێت، تا ڕێكەوتنێكی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا.

راشیگەیاند دابەشكردنی موچە لەبەغدا لە 16ی مانگەوە دەستپێدەكات، بۆیە لەنێوان 16 تا 20ی ئەم مانگە، بڕی 317 ملیار دینارەكەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت".

لەبارەی ڕێكەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا لەڕووی ئابورییەوە، بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق ئاشكرایکرد،" تا ئێستا لەو دانوستانانەی كراون لەنێوان وەفدەكانی هەردولا، باس لەڕێكەوتنی نوێ نەكراوە، بەڵام لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بابەتانەی پەیوەستن دەیداتە بەغدا بۆئەوەی ڕێكەوتنێكی نوێ لەنێوان هەردولا بكرێت".