ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محه‌مه‌د- رێگای كوردستان

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هیزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كات له‌ گه‌ره‌كێكی كوردنشینی دوزخورماتوو له‌كاتێكی دره‌نگانی به‌ره‌بایاندا"پۆلیسی ده‌ڵێ 2 گومانلیكراومان ده‌ستگیركردوه‌.

محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پیشتری راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی دوزخورماتوو به‌ ( رێگای كوردستان ) ی راگه‌یاند : له کاتژمێر 4:30 خوڵەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 2018/10/8 هێزێکی هاوبەش له سوپای عێراقی و پۆلیسی خۆجەیی و هەواڵگری و پۆلیسی فریاکەوتنی فەوجی ،7 هەڵمەتێکی پشکنین و گەڕانیان ئەنجامدا لەگەڕەکی برایەتی شاری خورماتوو.

گووتیشی: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا داوای ناسنامه وپێناسەیان كردوه‌ له هاوڵاتیان له نێۆ گەڕەکەکه دا و ڕێگای هاتووچۆی چوونەدەرەوه و هاتنەژوورەوەیان داخست بەڕووی هاوڵاتیاندا تا کۆتایی هەڵمەتەکه له کاتژمێر 8 وله کۆتاییدا هیچ کەسێک یاخود هیچ گومانلێکراوێک دەستگیرنەکرا .

به‌ڵام لای خۆیه‌وه‌ عه‌مید حوسین عه‌لی ، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو بۆ (رێگای كوردستان ) ئاشكرایكرد: دوو گومانلیكراویان له‌و گه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركردوه‌.

گووتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كمانمان ناو به‌ناو له‌گه‌ره‌كه‌كانی دوزخورماتووبه‌رده‌وامی ده‌بی.