ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەبارەی ئێرانەوە رایدەگەیەنێت، ئامانجی ئەمەریکا گۆڕینی رەفتاری ئێرانە نەک رووخاندنی.

شیکەرەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمپانیای ستراتفۆر لە ئەمەریکا ئیمیلی هاوسرۆن بە میدیاكانی راگەیاند، گۆڕینی رەفتاری کۆماری ئیسلامی زۆر سەختە و ئێران تەنها کاتێک ئامادەیە قسە لەسەر ئەوە بکات کاتێک هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.

ئیمیلی باسی لەوەشكردووە ئەمەریکا بەدوای رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێراندا دەگەڕێت و دەڵێت: "ئێران هەموو رێگایەک دەگرێتەبەر و پەنا بۆ هاوپەیمانەکانی دەبات لە ناوچەکە تاکو خۆی بە دوور بگرێت لە دانیشتن لەگەڵ ئەمریکا، چونکە ئەوان وابیردەکەنەوە کە واشنتن دانوستانێکییان لەگەڵ ناکات کە بۆ ئەوان قایلکەر بێت".

شیکەرەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمپانیای ستراتفۆر لە ئەمەریکا باسی لەوەشكردووە، "واشنتن لەوە تێگەیشتووە، رێککەوتنی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران نەیتوانیوە رێگری لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بکات و میلیشیا و مووشەکەکانی لەناوچەکە بڵاوە پێنەکات، بۆیە ئێستا ئیدارەی ترەمپ بەدوای رێککەوتنێکی بەهێزتر دەگەڕێت، رێککەوتنێک چالاکییەکانی تاران لە ناوچەکە سنووردار بکات".