ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

45 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ شارۆچكه‌ی ئیپێكیۆڵو سه‌ربه‌ پارێزگای وان، ده‌ستگیركران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی وان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو له‌ گه‌ڕه‌كی حاجی به‌كر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ماڵێك ئه‌نجامداوه‌.

بە زانیارییەكانی راگەیەندراوەكە، له‌ ماڵه‌كه‌دا 45 كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی توركیا ده‌ستگیركران.

دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ و كاری پێویست له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كاندا، راده‌ستی ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی شاره‌كه‌ كران.