ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی عێراق ئاشكرایە دەكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارتی نیشتمانیی زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن كارتی نیشتمانی ده‌ركردووە.

رۆژی چوارشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە، "به‌ چاودێری و سه‌رپه‌رشتی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارتی نیشتمانیی تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن كارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه".

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگەیاندووە، "ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌ گشتییانه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانیی كراونه‌ته‌وه،‌ گه‌یشتووەته‌ 214 فه‌رمانگه‌ی گشتی".