ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان

گووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی لە راگەیەنراوێكدا گرتنی خۆكوژێكی لە سنوری پارێزگای دیالە راگەیاند، كە پێش ئەوەی خۆی لە سنوری شارۆچكەی خانەقین بتەقینێتەوە.

لەو راگەیەنراوەدا كەوێنەیەكی بۆ (رێگای كوردستان) نێردراوە، سەعەد مەعەن، گووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ئەمڕۆ پێنج شەمە 11 ی ئۆكتۆبەری 2018 هەواڵی دەستگیركردنی خۆكوژێكی لە سنوری پارێزگای دیالە راگەیاندوە.

راشیگەیاندوە" ئەو خۆكوژە لەرێگەی خۆتەقاندنەوەوە لەسنوری خانەقین بەنیاز بووە لەرێگەی كردوەیەكی تیرۆریستیەوە، خەڵكی سڤیل بكاتە قوربانی.

بەهۆكاری وردی لێكۆڵینەوەكان گوتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ناسنامەو شوێنی جوگرافی گرتنەكەی ئاشكرا نەكردوە.