ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد

رۆژی پێنج شەمە 25 ی تشرینی یەكەمی 2018 بەهۆی چەكدارێكی دەستگیركراوی داعشەوە،جەبەخانەیەكی گەورەی داعش لەدەشتایەكی نێوان شارەدێی قەرەتەپەی سەربەشارۆچكەی خانەقین و دەشتی عوزێم ئاشكرابوو.

سەرچاوەیەكی هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە، بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند" ئەمڕۆ پێنج شەمە 25 ی ئۆكتۆبەر ی 2018 لەرێگەی چەكدارێكی دەستگیركراوی داعشەوە،توانرا لە دەشتایەكی نێوان شارەدێی قەرەتەپەی سەربەشارۆچكەی خانەقین و دەشتی قەلاەتەپە لەژێر زەوی جباخانەیەكی گەورەی داعش ئاشكرا بكرێت.

ئەو سەرچاوە وتیشی، " جبەخانەكە خۆی لە 500 كلاشینكۆف و مزەلی و زیاتر لە 100 بۆمبی چێنراو لكێنراودا دەبینیەوەو لەرێگەی هەڵكەندنی زەویەوە توانرا چەك و بۆمبەكان دەربهێنرێن".

لای خۆشیەوە عەقید عالب عەتیە وتەبێژی پۆلیسی دیالە، بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرای كرد، ئەوەجاری یەكەم نیە كە داعشە گیراوەكان حبەخانەكانیان بۆپۆلیس و هێزە ئەمنیەكان ئاشكرا دەكەن.