ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2018 بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رێوڕەسمی ئاڵۆگۆڕکردنی دەسەڵات بەڕێوەچوو.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، حکومەتی پێشوو پەیوەندییەکی نوێی بۆ دەرەوەی عێراقی داڕشتووە. داواشیکرد هاوکاری سەرۆکوەزیرانی نوێ بکرێت لە رووبەڕبوونەوەی تەحەدیدییەکان و دووپاتیکردەوە "دەبینە پشتیوان و هاوکاری".

عادل عەبدولمەهدی داوای هاوکاری لە عەبادی و وەزیرەکانی پێشوو کرد بۆ بونیاتنان و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەژاریی، فێربوون، کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییەکان. راشیگەیاند "کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، بەپێی ئەو کاتەی بۆی دانراوە، عێراقیش جوانترین نموونەی ئاڵوگۆڕکردنی ئاشتییانەی دەسەڵاتی پێشکەشکرد".

عادل عەبدولمەهدی جەختیکردەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی ئەرک و ئەولەویەتی کارەکانی، ئەمڕۆ حکومەتەکەی یەکەمین کۆبوونەوە ئەنجامدەدات.

لینكی ڤیدیۆ، كاتێك عەبدولمەهدی و عەبادی ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات دەكەن: