ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینكەی رۆژی هەینی، نزیکەی 900 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراون. 

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینەی کە ناوچەکەی گرتەوە، نزیکەی 900 حاڵەتی هەناسەتوندی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و لەنێویاندا 570 کەسیان تەنیا لە سنووری پارێزگای ئەنباربوون. 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رێنمایی دەدات هاووڵاتییان بەشێوەیەکی گشتی و تووشبووانی رەبۆ و ئەوانەی گرفتیان لە کۆئەندامی هەناسە هەیە بەتایبەت نابێت لەرۆژانی خۆڵبارین بێنە دەرەوە و دەبێت زۆرترین کات لە ژوورەوە بمێننەوە، هەروەها لەکاتی ناچاری بۆ هاتنە دەرەوە ماسک بەکاربهێنن و دەرمانەکانیان لەکاتی پێویست بخۆن.