ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق حەیدەر عەبادی دەكاتە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

رۆژی شەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2018 ماڵپەڕی ئەخبارییە بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، فەرمانی دەركردووە بۆ پێدانی پۆستی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بە حەیدەر عەبادی.

ئەو ماڵپەڕە ئاشكراشیكردووە، تائێستا فەرمانی پێدانی ئەو پۆستە بە عەبادی، بەشێویەكی فەرمی دەرنەكراوە، بەڵام ناوبراو بەوەكالەت دەكرێتە سەرۆكی حەشدی شەعبی.