ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆبوونەوەی لوتکەی، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و تورکیا لە ئەستەنبوڵ بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی ھاوبەش کۆتایی ھات و جەخت لە سەر پێکھێنانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی و پاراستنی یەکێتی خاکی سوریا کرایەوە. 

لە راگەیەندراوە چوار قۆڵییەکەدا ئەوەش ھاتووە: بۆ بەردەوامی ئاگر بەست لە پارێزگای ئیدلب و سوریا بەگشتی جگە لە دژایەتیکردن بۆ بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، ھاوکات داوا لە لایەنەکانی سوریا کراوە، خاڵەکانی رێککەوتنەکە لەبەرچاو بگرن. 

دوای ئەوەی ھەریەکە لە سەرانی رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و تورکیا لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە، ھەر چوار لایەنەکە لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا جەختیان لەوە کردەوە کە ھەلومەرجی چاکسازی کردنی قانونی بنەڕەتی سوریا لە ژێر چاودێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت. 

وڵاتانی ھاوبەش لە کۆبوونەوەکە بەڵێنیان داوە بۆ بەدیھێنانی رێگەچارەیەکی سیاسیی بە دابینکردنی مەرجی پێویست بۆ جێگیربوونی ئاشتی لە سوریا.

ھاوکات جەختیان کردۆتەوە لە دابیکردنی ئاسایش بۆ ئەو ئاوارانەی کە دەیانەوێت لە سەر خواستی خۆیان بگەڕێنەوە سوریا.