ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری کۆمپانیای لیۆن ئێری ئیندۆنیزی لە گەشتێکیدا لە جاکارتای پایتەختەوە بۆ شارۆچکەی بانکالی دوورگەی سۆمەترە بە 188 سەرنشینەوە لە دەریادا کەوتە خوارەوە.

ئاژانسی گەڕان و فریاکەوتنی ئیندۆنیزیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی رۆژی دووشەممە سەعات 6:20 بە کاتی ناوخۆیی ئیندۆنیزیا، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 ماکس 8 دوای تێپەڕبوونی 13 دەقە بەسەر هەڵفڕینی لە جاکارتای پایتەختەوە، بە 188 سەرنشینەوە لە دەریای جاوە کەوتووەتە خوارەوە و پێشبینیش دەکرێت ھیچ دەربازبوویەک بوونی نەبێت و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدابێت.

لێپرسراوی لیژنەی سەلامەتیی گواستنەوەی ئیندۆنیزیاش لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە رایگەیاندووە: ھێشتا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نادیارە.